نوسراوی | ئەدەب و هونەر

شه‌شه‌مین فیستڤاڵی گوڵه‌ هه‌نار بۆ شیعری لاوان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

بەروار06 05 2013
salah نوسەر

Hanarسه‌رله‌به‌یانی 6 ی ئایار 2013 له‌هۆڵی ئه‌حمه‌د موختاربه‌گی جاف  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌شه‌مین ڤیستفاڵی گوڵه‌ هه‌ناری بۆ شیعری لاوان سازكرد .به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌ك له‌ میوانانی ئه‌ده‌ب دۆست و نوێنه‌ری حكومی و حیزبی فیستڤاڵ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد. تێدا وته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلیمانی و رۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه‌ خوێنرایه‌وه‌ . دواتر چه‌ند شاعیرێكی میوان پارچه‌ شیعرێكیان خوێنده‌وه‌،  له‌كۆتای به‌رنامه‌كانی سه‌رله‌به‌یانی تیپی مۆسیقای نه‌وا چه‌ند پارچه‌ مۆسیقا و ئاهه‌نگێكیان پێش كه‌شكرد .

شاهۆ حه‌مه‌ فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌له‌بجه‌ تایبه‌ت به‌م فیستڤاڵه‌ ووتی:جیاواز له‌سالانی ئه‌مسال تایبه‌تمان كردوه‌ فیستڤال به‌لاوان وه‌ ته‌نها بۆ بواری شیعره‌نزیكه‌ی 20 شاعیری كوردستانی باشور و رۆژهه‌لات به‌شداریانكردوه‌ بریار وایه‌ بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژ به‌رده‌وام بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ براوه‌ری فیستڤال دیاری ده‌كرێت  و خه‌لات ده‌كرێن:

شاعیران و نوسه‌ران فیستڤاڵێكی له‌م شێوه‌یه‌ به‌گرنگ ده‌زانن بۆ شیعری لاوان هاوكات نه‌بونی هوڵێكی شیاویش بۆ چالاكی هونه‌ری گه‌وره‌ترین گرفتی چالاكی یه‌ رۆشنبیری یه‌كانه‌ له‌ هه‌له‌بجه‌ ( ئیدریس عه‌لی ) له‌لێدوانێكیدا ووتی : گرنگی یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ ئه‌م فیستڤاڵه‌ به‌لام تۆ بڕوانه‌ هۆڵێكی له‌م شیوه‌یه‌ چه‌نده‌گرفته‌ بۆ چالاكی هونه‌ری و ڕۆشنبیری ئه‌مرۆ لیره‌ بۆ شیعر به‌یانی له‌م شاره‌ بۆ شانۆ هه‌ر ئه‌م هۆڵه‌یه‌ ،بۆیه‌ جێگای نیگه‌رانینه‌ حكومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ چه‌ندین ساڵه‌ هۆڵێكی شیاوی تایبه‌ت به‌ چالاكی هونه‌ری و رۆشنبیری بۆ ئه‌م بكاته‌وه‌ وه‌ جێگای خۆشیه‌تی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م شاره‌ مانبگرن له‌ئه‌نجامدانی چالاكی و حكومه‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ كه‌ چیتر هیچ كارێك ناكه‌ن تاوه‌ك هۆڵێكی شیاویان بۆ دروست نه‌كرێت:

هاوكات شاعیر( هه‌تاو محه‌مه‌د ) ی . شاعیر و نوسه‌ر تایبه‌ت به‌فیستڤاڵی گوڵه‌ هه‌نار ووتی: ئه‌م فیستڤاڵه‌ گرنگی یه‌كی به‌رچاوی بۆخۆی هه‌یه‌ وه‌ ئه‌وه‌یه‌ جیاواز له‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ جوانه‌كانی لاوانی كوردستان لیره‌ نمایش ئه‌كرێت هاوكات ده‌بێته‌ ویستگه‌یه‌ك بۆ به‌یه‌ك گه‌یاندینان ، به‌ڵام له‌راستیدا گرفتی چالاكی یه‌ هونه‌ریه‌كان له‌م شاره‌دا نه‌بوونی هۆڵێكی شیاوه‌ ، داواكارین حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی به‌م گرفته‌ بهێنیت و چاره‌سه‌رێكی یه‌كجاری بۆ بدرۆزیته‌وه‌ ،و هۆڵێكی شیاو بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ دروست بكرێت :

جیاواز له‌ساڵانی كه‌ فیستڤاڵی گوڵه‌ هه‌نار تایبه‌ت كرا به‌لاوان بریار وایه‌ بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژ به‌رده‌وام بێت چه‌ندین شاعیری ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان به‌رهه‌مه‌كانیان پێش كه‌ش بكه‌ن ، ته‌نها مه‌به‌ستیش له‌م فیستڤاڵه‌ ده‌خستنی به‌هره‌ و توانای لاوانی كوردستانه‌ له‌بواری ئه‌ده‌بدا .


Leave a Reply






سایتی سەرەکی حەمەی حەمە سەعید
Hamai Hamasaid - official website

لە فەیسبووک په‌یجی دۆڵبیان پۆست (لایک) بکە


هەواڵی گرنگ